کوردستانی
رووداوێكى قورسى هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له گه‌رمیان سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه " ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر لەسەر رێگاى کەلار - مەرزی پەروێزخان لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو".
باس له‌وه‌شكراوه " ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن و بریندارەکەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ینى رابردوو چه‌ند رووداوێكى هاتوچۆ له سنورى دووكان و ده‌ربه‌ندیخان روویاندا‌و و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداو و ژماره‌یه‌ك برینداربوون.
ع،ه