کوردستانی
سبه‌ى شه‌و شه‌پۆله‌كه چالاك ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا، سبه‌ینێ سێشه‌ممه، شه‌پۆلى باران بارینه‌كه چالاك ده‌بێت و له دوو رۆژى داهاتوو به‌چڕى دێته سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى پێشبینییه‌كانى سایته‌كانى تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، سبه‌ینێ دووشه‌ممه شه‌پۆلێكى باران بارین دێته سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان و به رێژه‌یه‌كى كه‌م باران بارین ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها له رۆژانى چوارشه‌ممه دابارین زیاتر ده‌بێت و رۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى و شه‌ممه رێژه‌ى دابارین زۆر زیاتر ده‌بێت به‌پێى ناوچه‌كانیش جیاواز ده‌بێت.
به‌پێى پێشبنییه‌كان، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه به رێژه‌ى له سه‌دا 86دابارین هه‌یه، هه‌روه‌ها رۆژانى هه‌ینى له سه‌دا 97 دابارین ده‌بێت، رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو به رێژه‌ى له‌سه‌دا 83 دابارین ده‌بێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سبه‌ینێوه ئه‌و شه‌پۆله‌ى دێته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان چالاك ده‌بێت و له كۆتایی هه‌فته زیاتر چالاك ده‌بێت و به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابارین زیاتر ده‌بێت".
ع،ه