کوردستانی
كه‌شناسى له‌سه‌ر شه‌پۆلى بارانه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوانیوه‌ڕۆى سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، باران بارین له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێى پێشبینییه‌كان "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئاسمان هەورو نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆل لەسەر بەشێک لەناوچەکانى (باشوورى پارێزگاى هەولێروبەشێک لەئیدارەى گەرمیان و پاریزگاى کرکوک)".
هه‌روه‌ها " لەدواى نیوەڕۆ لەئەنجامى ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەکەشی ناوچەکەمان باران بارین لە دواى نیوەڕۆ دەست پێ دەکاتەوە لەگەڵ شەپۆلێکى هەورە تریشقە، ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت".
بڕى باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى پارێزگاکان بەم شێوەیە:
سەنتەرى پارێزگاى هەولێر (4-6 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچەشاخاوییەکان (7-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى (6-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین (8-10 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان (8-10 )ملم
سەنتەرى پارێزگاى دهۆک (2-5 )ملم
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ (2-5 )ملم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
زاخۆ : 25
هەڵەبجە : 25
کەرکوک : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 15
گەرمیان : 29
ع،ه