کوردستانی

حه‌شدى شه‌عبى: بێبه‌رین له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌شدى شه‌عبى: بێبه‌رین له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر

مه‌ودا میدیا-


فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی رایگەیاند، بۆ دەستنیشانکردنی ئەو گروپەی هێرشی کردوە نابێت پشت بە تۆمەتبارکردن ببەسترێت، بەڵکوو دەبێت پشت بە زانیاریی وردی دامەزراوە فەرمییەکان ببەسترێت.

محەمەد مەهدی بەیاتی، فەرماندەی گشتی میحوەری باکوری عیراقی حەشدی شەعبی، رایگەیاند "تۆمەتبارکردنی حەشدی شەعبی لەرووی یاساییەوە بە گرنگ سەیر ناکرێت، هەر لایەنێک حەشدی تورکمانی تۆمەتباردەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر با یەک بەڵگە بخاتەڕوو، تا لێپێچینەوە ئەنجام بدرێت".

ئیوارەی ڕۆژی هه‌ینى 26ی ئه‌م مانگه‌ 2024، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، لە رێگەی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کارمەندی کۆمپانیای دانەغاز گیانیان لەدەستداو 8 کارمەندی دیكه‌ش برینداربوون، ئەمە جگە لەو زیانانەی بەرکێڵگە گازییەکە و کارەبای گشتی کەوتوون.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان