کوردستانی

ئیداره‌ى خۆسه‌رى وه‌ڵامى راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیداره‌ى خۆسه‌رى وه‌ڵامى راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى دایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


ئیدارەی خۆسەرى لەرێگه‌ی بەیاننامەیەکەوە وەڵامی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیی داوەتەوە کە دامەزراوە دادوەریی و ئەمنیی و سەربازییەکانی کوردستانی بە ئەنجامدانی پێشێلکاری تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی سەبارەت بە بارودۆخی ژنان و منداڵانی لە کەمپ و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی چەکدارانی داعش تۆمەتبارکرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووه‌ " ئیدارەی خۆسەر گرنگیی ئەو راپۆرتانە بەرز دەنرخێنێت کە لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە دەردەچن، هەروەک جەختی لەوەکردۆتەوە کە رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بەهۆی هاوکاری ئیدارەی خۆسەرەوە راپۆرتەکەی تەواو کردووە، سەرەڕای ئەوەی سەرنجی لەسەر هەندێک لە تۆمەتەکان و زاراوە بەکارهێنراوەکانی ناو ڕاپۆرتەکە هەیە کە دەبوو بە باشی پشتڕاست بکرایەتەوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "تیمی رێکخراوەکە سەردانی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنیان لە هەردوو کەمپی چینی لە شەدادی و پانۆراما لە حەسەکە نەکردووە".

هه‌روه‌ها " پێدەچێت ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە چاوپێکەوتن و ئیفادەی ئەو کەسانە بەستبێت کە رەنگە سەر به‌ داعش یان شانە نووستووەکانی داعش بن، ڕەنگە تیمی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی ئەو دوو گرتووخانەیە چاویان پێیان کەوتبێت".

هه‌فته‌ى رابردوو رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ئیداره‌ى خۆسه‌رى رۆژئاواى كوردستانى تاوانبار به‌وه‌ى كه‌ تاوانى جه‌نگ و تاوانى مرۆڤایه‌تى به‌رانبه‌ر به‌ زیندانییه‌كان به‌كارهێناوه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان