کوردستانی
ئهم حزبه پهیامێك بڵاو دهكاتهوه و پێداگرى دهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەبۆنەی هاتنهوهى رۆژی جیھانیی کرێکاران، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له پەیامێکی پیرۆزباییدا جهخت له پێداگری بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران لە عیراق و کوردستان دەکاتهوه و راشیدهگهیهنێت "یەکێتیی لە پێناو پاراستنی مافە بەدەستھاتووەکان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، و دابینکردنی سەلامەتی کارکردن، ھەمیشە پشتیوانی لە خەباتی کرێکاران دەکات".
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی یەکی ئایار رۆژی جیھانیی کرێکارانەوە، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان دەکەین.
ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا کرێکارانی جیھان لەپێناو بەدەستھێنان و پاراستنی زیاتری مافەکانیان بە چەندین چالاکی ئەم یادە بەرز رادەگرن، لە کوردستانیشدا کرێکاران لە رێگەی رێکخراو و سەندیکا پیشەییەکانیانەوە رۆڵی دیار و بەرچاویان ھەبووە، لە سەردەمی دەسەلاتدارێتی رژێمی بەعسدا لەم پێناوەدا چەندین جار رووبەڕووی راوەدونان و گرتن و ئازاردان و مەرگ بوونەتەوە.
کرێکاران و رەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان لە خەباتی نەتەوەیی ولە نێو کاروانی بزوتنەوەی کوردایەتییدا پێشەنگ بوون و چەندین جوامێرییان گیانیان بەخشیوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناو پاراستنی مافە بەدەستھاتووەکان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، رەخساندنی زیاتری ھەلی کار و دابینکردنی سەلامەتی کارکردن ھەمیشە پشتیوانی لە خەباتی سەندیکایی و پیشەیی کرێکاران دەکات و پێداگری دەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران لەعێراق و کوردستان، لەپێناو باشکردنی ژیان و گوزەرانیان.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پ ح ع