کوردستانی
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هۆشدارى ده‌دات به جووتیاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا و پێشبینییه‌كانى شاره‌زایانی بوارى كه‌شناسیی، شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌هێز روو له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمیش هۆشدارى ده‌دات به جووتیاران به‌ر له شه‌پۆله‌كه دروێنه‌ى دانه‌وێڵه‌كانیان بكه‌ن.
هیوا عه‌لى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه به‌پێى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا له سه‌ره‌تاى چه‌ند رۆژى مانگی ئایاردا پێشبینى شه‌پۆلێكى بارانى به‌هێز ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان و شاره‌زایه‌نى بوارى كه‌شناسییش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئێستا نه‌گونجاوه كه له‌م كاته‌دا به‌رووبوومى جووتیاران له قۆناغى پێگه‌یشتن و دروێنه‌دان، بۆیه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت".
وتیشى "وه‌كو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، رێنمایی جووتیاران ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچى كاتى دروێنه به ته‌واوى نه‌هاتووه، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شوێن وه‌ك ده‌شتى هه‌ولێر و گه‌رمیان، پێشبینى ده‌كه‌ن پێگه‌شتبێت و ئامۆژگارى و هۆشدارییان ده‌ده‌نێ سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و دروێنه بكه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌رچه‌نده بابه‌ته‌كه پێشبینییه و ئه‌گه‌ر روویشبدات نه حكومه‌ت و نه هاوڵاتیى ناتوانن به‌ر به‌و جۆره كاره‌ساته سروشتیىانه بگرن و هیوادارن به كه‌مترین زیان پێیدا تێپه‌ڕن".
هیوا عه‌لى، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا دانه‌وێڵه پێویستى به باران نیه و له قۆناغى دروێنه‌دایه، بۆیه مه‌زنده‌ى زیانگه‌یاندن ده‌كه‌ن به دانه‌وێڵه‌ى جووتیاران".
پ ح ع