کوردستانی

کەشناسیى هۆشدارى ده‌دات "سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیى هۆشدارى ده‌دات "سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە"

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیى هه‌رێم، هۆشدارى ده‌دات له‌ ئه‌گه‌رى بارینى بارانێكى زۆر لە تەواوى هەرێمى کوردستان و دروستبوونى لافاو.

کەشناسیى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ "بەپێى پێشبینییەکان، ئەمشەو و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان بارانێکی زۆر دەبارێت".

ئاشكراشى كردووه‌ "لەم رووەوە هۆشداری دەدەین بە هاوڵاتییان لە ئەگەری روودانی لافاو، ئەم رێنماییانە پەیڕەو بکەن:

1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.

2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.

3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.

4- شۆفێری مەکەن.

5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.

6- زۆر پێویست نەبێ، رێگە گشتییەکان بەکارمەهێنن.

7- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبروسکەیان تێدایە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان