کوردستانی
ئه‌م توێژه له پێناو مافه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانى عیراق كۆ ده‌بنه‌وه.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به پرسى ته‌وتینكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و دابینكردن و پێدانیان راسته‌وخۆ له به‌غداوه، وه‌فدێكى مامۆستایانى ناڕازیى له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانى عیراق كۆ ده‌بنه‌وه.
دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به سه‌ردانیكردنى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى وه‌فده‌كه‌یان بۆ به‌غدا، تایبه‌ته به به‌دواداچوون بۆ 136 هه‌زار واژۆ كه پڕكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ مووچه‌كانيان له عیراقه‌وه پێبدرێت".
وتیشى "له به‌غدا چه‌ند دیدارێكیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانى عیراق، و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى داراییشدا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌ر هه‌واڵ و زانیارییه‌كیان هه‌بێت بۆ مووچه‌خۆرانى راده‌گه‌یه‌نن".
پ ح ع