کوردستانی

كاتى به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى كۆمساى ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى كۆمساى ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان رایگه‌یاند، رێوڕەسمی ئاینیی و نەریتی کۆمسای رۆژی هەینی داهاتوو لە ناوچەی هەورامان بەڕێوە دەچێت.

مەنسوور مێهرزاد، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتیارى و پیشه‌ى ده‌ستى كوردستان رایگه‌یاند " هەورامانى ته‌خت بووه‌ته‌ جەمسەرێکی گرنگی گەشتیاری و بەردەوام لەلایەن گەشتیارانەوە گرنگى پێدراوە".

باسى له‌وه‌شكرد "رێوڕه‌سمى کۆمسای هەموو ساڵێک لە له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى گوڵاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

هه‌روه‌ها وتى " ئەو ڕێوڕەسمەى ئەمساڵ بە بەشداری گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی لە ناو حەوشەی لای دەستی مەزارگەی سەید مستەفا ناسراو بە پیرشالیار بەڕێوە دەچێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان