کوردستانی

هەڵبژاردن دوادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵبژاردن دوادەخرێت

مه‌ودا میدیا- 

به‌پێی زانیارییەکان، هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ نیوەی دووەمی مانگی 10ی 2024 دوادەخرێت. 

له‌ ئێستادا هاوکارییە داراییەکانی کۆمیسیۆنى عیراق راگیراوه‌، و حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراقیش باس له‌وه‌ده‌كات "کۆمیسیۆن لە ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە، و تەنیا بە شێوەیەکى کاتى ئەو کارانە هەڵپەسێردراون كه‌ خەرجى زۆریان تێدەچێت".

بەپێی زانیارییەکان، هۆكاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دواخستنی دراوە بۆ نیوەی دووەمی مانگی 10 و بڕیارە سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستان  له‌و باره‌یه‌وه‌ مەڕسوومێک لە هەفتەی داهاتوودا دەربکات و وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، کۆمیسیۆن له‌ 7ى ته‌موزى ئه‌مساڵ، ماوەیی یاسایی بەسەر دەچێت و  ئەگەر  تاوەکو ئەو واده‌یه‌ متمانە وەربگرێتەوە، ده‌توانێت هەڵبژاردن بەڕێوەببات.

بەپێی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێم، بڕیاربوو رۆژی 10ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیارى داوه‌ به‌شدارى هەڵبژاردن نه‌كه‌ن.
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان