کوردستانی
یه‌كێتى هه‌ڵوێستى روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى له سه‌ر هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێستا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌دایه و هه‌ڵوێستى ره‌سمى خۆى له باره‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌خاته‌ڕوو، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی حزبه‌كه‌ش ده‌ڵێت " یه‌كێتى هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕه و هه‌ڵوێستى رۆشنى ده‌بێت له هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دواخستنى له واده‌ى دیاریكراودا".
له‌تیف نێروه‌یی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئێستا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌دایه و له دواى كۆبوونه‌وه‌كه، په‌یامى ره‌سمى حزبه‌كه‌یان بڵاو ده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هه‌ڵوێستى ره‌سمى یه‌كێتى".
وتیشى "هه‌رچه‌نده هه‌ڵوێستى یه‌كێتى نه‌گۆڕه و هه‌مان هه‌ڵوێستى پێشووه".
له‌باره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، مه‌رسومێك ده‌رده‌كات بۆ دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن له 10-6 بۆ نیوه‌ى دووه‌مى مانگى 10، له‌تیف نێروه‌یی، ئاشكرایكرد "یه‌كێتى هه‌ڵوێستى رۆشنى ده‌بێت له هه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا".
پ ح ع