کوردستانی
هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك ئه‌و شوێنه نه‌كه‌ونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به دروستبوونى مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خاس، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاوڵاتییانی قەڵادزێ ئاگادار دەکاته‌وه بەهیچ شێوەیەک لەو پڕۆژەیه نەبنەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر لێچوونی کلۆرى هه‌یه و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
له راگەیەندراوێکدا، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئاشكرایكردووه "بەهۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس، مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە".
ئیداره‌كه، داوا لە هاوڵاتییانی قەڵادزێ دەکات بە هیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە تا تیمەکان کاری تەکنیکی و چارەسەری کێشەکە دەکەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "لە ئێستادا تیمەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس کاری خۆیان ئەنجامداوە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕینیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن".
پ ح ع