کوردستانی

پێدانى كاره‌با له‌ 24 كاتژمێردا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانى كاره‌با له‌ 24 كاتژمێردا گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت

مه‌ودا میدیا-

دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر و كه‌مبوونه‌وه‌ى پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌با، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویكرده‌وه‌ "لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی کارەباى هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار".

له‌ راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمى كوردستان  رایگه‌یاندووه‌ "لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی کارەباى هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار".

روونیشیكرده‌وه‌ "ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکردووە و پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرز بووەتەوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان".

ئاشكراشیكردووه‌ "لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار".

ئەمه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، رۆژی 26ی نیسان، هێرشكرایه‌ سه‌ر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیه‌وه‌ چوار کەس گیانیان لەدەستدا، هاوكات پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌باش به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مبووه‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان