کوردستانی
دایكانى ئاشتى: گه‌وره‌ترین سته‌م له كورد ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دایکانی ئاشتی له توركیا داواى داوای ئازادی زیندانی سیاسیی و هەروەها ئازادی رۆژنامه‌نوسێكى کورد دەکەن و ده‌ڵێن، هه‌مووان له‌به‌رانبه‌ر نادادپه‌روه‌رى كورد بێده‌نگن.
دایکانی ئاشتی لقی ئێزمیر، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایانگه‌یاند "داوای ئازادی زیندانی سیاسیی بەساڵاچوویەک دەکەن کە تەمەنی 82 ساڵە و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی خراوەتە زیندان".
بەهیە یالچین ، یەکێک لە دایکانی ئاشتی لە ئەو کۆنفڕانسە رۆژنامه‌نوسییه‌دا وتی "لە تورکیا هیچ دادپەروەرییەک بۆ کوردەکان بوونی نییە، نەک هەر لە تورکیا بەڵکو لە هەموو جیهان کوردەکان هیچ مافێکیان نییە".
باسى له‌وه‌شكرد "هەموو جیهان له به‌رانبه‌ر نادادپەروەری کوردەکان چاویان نووقاندووە".
ع،ه