کوردستانی

هۆشداریی ده‌درێته‌ هاوڵاتییان ئه‌م كاره‌ نه‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی ده‌درێته‌ هاوڵاتییان ئه‌م كاره‌ نه‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومه‌رى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك به‌ نایاسایی حه‌ج ئه‌نجامبدات تووشى لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێت و سزاده‌درێت.

نیاز نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ خەڵکانێک بەناوی کەسی و کۆمپانیاوە دەستیان کردووە بە بانگەشەی بردنی حاجیان بەرێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە".

باسى له‌وه‌شكرد "هەر کەسێک جگە لە رێگەی فەرمی بە هەر رێگەیەکی دیکە لە وەرزی حەجدا فەریزەی حەج ئەنجام بدات لەکاتی دەستگیرکردنی تووشی کێشە دەبێتەوە چ بە پێژماردنی پارە یاخود بە بەندکردن".

وتیشى "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە خۆیان بە دوور بگرن لەم بانگەشانە تاوەکوو سەروەت و سامانیان بە فیرۆنەچێت و ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان