کوردستانی

سبه‌ینێ بارانى به‌لێزمه‌ و سه‌رماو ره‌شه‌باش ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ بارانى به‌لێزمه‌ و سه‌رماو ره‌شه‌باش ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسى و بومه‌له‌زه‌زانى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سبه‌ینێ بارانى به‌لێزمه‌ و ره‌شه‌باش ده‌بێت.

به‌پێى پێشبینییه‌كانى كه‌شانسى هه‌رێم "سبه‌ینێ هه‌ینى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێ لە سەرتاسەری هەرێم".
 
هه‌روه‌ها "خێرایی با 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاکو و ئێوارە خێرایی کەمێک چالاک دەبێ بۆ سەروی 30 كیلۆمه‌تر".

"پله‌كانى گه‌رما نزم دەبێتەوە بە 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 21
سلێمانی  : 20
دهۆک  :  20
 زاخۆ  : 21
هەڵەبجە : 19
کەرکوک : 21
سۆران : 20 
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 24

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان