کوردستانی

له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ كۆڵبه‌رێك كرا و كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ كۆڵبه‌رێك كرا و كوژرا

مه‌ودا میدیا-

کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن ئەحمەدی خەڵکی سەقزى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، بە تەقەی سوپاى پاسدارانى ئێران  لە سنووری بەستام كوژرا.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ "سوپاى پاسداران له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌و كۆڵبه‌ره‌ كورده‌ كردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌".

ئەو کۆڵبەرە خەڵكی گوندی کارێزەى سەر بە شاری سەقزە، ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌و خێزاندار و باوکی منداڵیک بووە.

له‌ ماوه‌ى مانگێكدا ئه‌وه‌ پێنجه‌مین كۆڵبه‌رى كورده‌ ده‌كوژرێت، ساڵانه‌ش به‌ ده‌یان كوڵبه‌ر ده‌كوژرێن.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان