کوردستانی
لهم ناوچهیهدا دەستگیراوە بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمى كوردستان له راگهیهندراوێكدا رایگهیاندووه، له گهرمیان له لایهن هێزهكانیانهوه دەستبەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر گیراوه و چوار تۆمەتباریشیان دەستگیر كردووه.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنووری ناحیەی میدان کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن".
ئهوهش خراوهتهڕوو "دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون".
ههر له راگهیهندراوهكهدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتییان دەکات و داواکارن لەکاتی بوونی هەر گومانێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە (106)بکەن، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان.
پ ح ع