کوردستانی
هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه سبه‌ینێ له‌م شوێنانه دووربكه‌ونه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا و پێشبینىیه‌كانى شاره‌زایانی بوارى كه‌شناسیی، شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌هێز ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌ت سبه‌ینێ هه‌ینى،هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت لافاو دروستببێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى به‌شێك له هاوڵاتییانیش دروستبكات.
له‌و باره‌یه‌وه، هیوا عه‌لى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌كو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ رێنمایی هاوڵاتییان ده‌كه‌ن دوور بكه‌ونه‌وه له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ى رێڕه‌وى ئاویین یان گلده‌ره‌وه‌ى ئاون".
وتیشى "ئه‌و شوێنانه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتییان دروستده‌كات له ئه‌گه‌رى پڕبوون و به‌ربوونه‌وه‌ى ئاو له كاتى بارینى بارانى زۆر و به لێزمه".
وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ روونیشیكرده‌وه "رووداوه سروشتییه‌كان نه حكومه‌ت و نه هاوڵاتیى ناتوانێت به‌رى پێبگرێت و ته‌نیا چاره‌سه‌ر خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌گه‌رى مه‌ترسییان هه‌یه، وه هیوادارن به كه‌مترین زیان شه‌پۆله‌كه تێپه‌ڕێت".
پ ح ع