کوردستانی
شۆفێران بۆ کاری پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بە هۆی شەپۆلى باران و گۆِڕانى كهشوههواوه، هاتوچۆی دهۆک داوا دەکات شۆفێران بۆ کارێکی پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن، ههروهها بەرگریی شارستانییش دهڵێت "تیمەکانیان خستووەتە ئامادەباشییەوە".
لە راگەیهندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویكردووهتهوه "بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەنەوە، ئەگەر بۆ کارێکی پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن، ئەمەش بە مەبەستی سەلامەتی گیانیان و ئۆتۆمبێلەکانیان".
هاوكات، بەرگریی شارستانیی ئهو پارێزگایه ئاشكرایكرد "بۆ هەر رووداوێکی نەخوازراو تیمەکانیان خستووەتە ئامادەباشییەوە، داواش لە هاوڵاتییان دەکەن، بۆ هەر رووداوێک پەیەوەندی بە هێڵی 115ی تیمەکانیانەوە بکەن".
پ ح ع