کوردستانی
هۆشداریی دهدرێته بهرپرسان له پێشێلكارییهكانیان بهرانبهر رۆژنامهنووسان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژه بهوه دهكات "پێویستە دەستبەجێ بەرپرسانی هەرێم کۆتایی بە دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر ئازادیی رۆژنامەگەریی بهێنن"، دهشڵێت "سەرەڕای چەندین هۆشداريی بەڵام بەرپرسانی هەرێم هێشتا بەردەوامن لە رێگەگرتن لە رۆژنامەنووسان کە ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسانە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ى ئایارى 2024، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی له راپۆرتێکیدا سهبارهت به ئازادیی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه "بەرپرسانی هەرێم بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانیان بەرانبەر بە ئازادیی رۆژنامەگەریی و ئازادیی رادەربڕین و دەستگیرکردن و دادگاییکردنی رۆژنامەنووسان بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە و بە تەنيا لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 10 رۆژنامەنووس بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "لە هەرێم ئازادیی رۆژنامەگەریی بەجۆرێک بەرتەسک کراوەتەوە کە هیچ رۆژنامەنووسێک ئازادیی تەواوی نییە لە بەرانبەر ئەنجامدانی کارەکانی کە ئەوەش خواستی رێکخراوەکانی جیهان نییە و داواش دەکەن کە دەسەڵاتدارانی هەرێم رێز لە ئازادیی رۆژنامەنووسان بگرن، هاوكات ساڵانە چەندین رۆژنامەنووس بە تۆمەتی جیاواز و بێ بنەما دەستگیر دەکرێن و پێشێلکارییان بەرانبەر دەکرێت".
روونیشكراوهتهوه "بە گوێرەی راپۆرتەکانی سەنتەری میترۆ ساڵی رابردوو 37 رۆژنامەنوس دەستگیرکراون و 27 پێشلێشکاریش بەرانبەر بە رۆژنامەنوسان کراوە".
له راپۆرتهكهدا ئهوهش هاتووه "دەسەڵاتدارانی هەرێم شانازی بەوە دەکەن کە ئازادیی رۆژنامەگەریی لە هەرێم هەیە، بەڵام ئەوە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕانەیە بە لەبەرچاوگرتنی سەرکوتکردنی ئازادیی رۆژنامەگەریی و هەراسانکردن و تۆقاندن و دادگاییکردنی رۆژنامەنووسان، بەتایبەتی ئەوانەی کە راپۆرتیان لەسەر دۆسیەکانى گەندەڵی نووسیوە یان رەخنەیان لە مامەڵەکردنی دەسەڵاتداران لەگەڵ پرسە کۆمەڵایەتییەکان گرتووە".
پ ح ع