کوردستانی
بارانی بەلێزمە و هەورەبروسكە تاوهكو سبهینێ بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەپێی ئهو پێشبینییانهى كەشناسیی ههرێم بڵاویكردووهتهوه، شەپۆلی بارانی بەلێزمە و هەورەبروسكە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت".
لە راگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگهیاندووه "كاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كردووە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "رۆژی هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارینی بەلێزمە و بروسكەی ناوبەناو لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە نزمدەبێتەوە".
روونیشیكردووهتهوه "بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ رۆژی هەینی لە هەولێر و كەركوك و زاخۆ 21 پلە سیلیزی و سلێمانی و دهۆك و سۆرانیش 20 پلە و هەڵەبجە 19 پلە و حاجی ئۆمەران 16 پلە و گەرمیان 24 پلەی سیلیزی دەبێت".
پ ح ع