کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و خوێندكارانه ده‌رده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردە له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و خوێندكارانه‌ى تووشبووى نه‌خۆشى شێرپەنجەن بڕیارێك ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت "ئەو خوێندكارە تووشبووانه‌ی چارەسەر وەردەگرن، پرسیاری تاقیكردنەوەكانیان بۆ ببرێت بۆ نەخۆشخانە، ئەگەر توانای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەشی نەبوو، نمرەكانی وەرزی یەكەمی بۆ هەژمار دەكرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە2ى ئایارى 2024،لە گشتاندنێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و خوێندنی كوردی لە كەركوك كراوە و واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانى له‌سه‌ره، بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكارانى تووشبووى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ده‌رچووه.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه "هەر خوێندكارێك لەهەر پۆل و قۆناغێكی خوێندن بێت بە تاقیكردنەوەی نیشتمانیی وەزاریشەوە، تووشبووی شێرپەنجە بێت و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرێت، ئەگەر خۆی ئامادەیی تێدابوو تاقیكردنەوە ئەنجام بدات، پێویستە لەلایەن لیژنەیەك پرسیارەكانی بۆ ببردرێت بۆ نەخۆشخانە".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه "هەر خوێندكارێكی توشبووی شێرپەنجە، ئاستی نەخۆشییەكەی بەجۆرێك پەرەی سەندبوو، یان توشبووی نوێ بوو، نمرەی وەرزی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی هەبوو وە توانای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی نەبێت، نمرەكانی وەرزی یەكەمی بۆ هەژمار دەكرێت ئەگەر لەبەرژەوەندی بوو، یان لەخولی دووەم لەسەر 100 نمرە تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدات".
پ ح ع