ئابووری
فۆڕمه‌كانیان له هه‌ژمارى من ده‌كێشنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ئێستادا بانكى بازرگانى عیراق (تی بی ئاى) هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى به بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت "ئه‌و بانكه‌ش دێته ناو پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من)ه‌وه".
ئێستا پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) شه‌ش بانك تێیدا به‌شداره و به وته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆژه‌كه بانكى بازرگانى عیراق (تی بی ئاى) هاتووه‌ته پاڵ ئه‌و شه‌ش بانكه و هەر فەرمانبەرێک بیەوێت دەتوانێت هەژمار لە رێگەی فۆرمی (هەژماری من)ەوه لەو بانكه بکاتەوە.
هاوكات، دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازیى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له پرۆژه‌ى (هه‌ژمار من)دا تا ئێستا له پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم به فه‌رمانبه‌ران نه‌یانتوانیوه بگه‌نه 130 هه‌زار فۆرم".
وتیشى "ئه‌وانه‌ى پێشتر فۆرمیان له (هه‌ژمارى من) پڕكردووه‌ته‌وه، ئێستا دێن فۆڕمه‌كانى خۆیان راده‌كێشنه‌وه و ده‌رده‌چن له پرۆژه‌كه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ لەراگەیەندراوێكدا بانکى بازرگانى عیراق (تی بی ئاى) تەنیا ئاماژەى بە بەبانکیکردنى مووچەى فه‌رمانبه‌رانى هەرێم کرد، بێ ئەوەى ناوى (هەژمارى من) ببات.
پ ح ع