گشتی
هه‌ر كه‌سێك عومره بكات كارى نایاسایی ئه‌نجامداوه "سه‌فه‌رى عومره راگیراوه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
![هه‌ر كه‌سێك عومره بكات كارى نایاسایی ئه‌نجامداوه "سه‌فه‌رى عومره راگیراوه"](/uploads/article/thumbnail/37608/slider_1620131344hemrekarany-hereem.jpg)
مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوى نووسینگه‌ى حه‌ج و عومره‌ى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت "به هۆى ئاماده‌كارییه‌كانى وڵاتى سعودیه و گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێكارانه‌ى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى حه‌ج پێویسته، له ئێستادا سه‌فه‌رى عومره راگیراوه و هه‌ر كه‌سێك عومره بكات كارى نایاسایی ئه‌نجامداوه".
حاجى سیروان محه‌مه‌د، لێپرسراوى نووسینگه‌ى حه‌ج و عومره‌ى گه‌رمیانى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی گشتيى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ساڵانه به هۆى ئاماده‌كارى سعودیه و گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێكارانه‌ى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى حه‌ج پێویسته له خزمه‌تكردنى میوانانى ماڵى خوا، به مانگێك پێش جه‌ژنى قوربان سه‌فه‌رى عومره راده‌گیرێت".
وتیشى "له ئێستادا به ته‌واوى راگیراوه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك به ناوى ڤیزاى ساڵانه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه عومره یان حه‌ج ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌وه كارى نایاسایی ئه‌نجامداوه و وڵاتى سعودیه‌ش به قاچاغى ئه‌ژمار ده‌كات".
حاجى سیروان، روونیشیكرده‌وه "هه‌ركه‌سێك كه سه‌فه‌رى عومره بكات ئه‌وان پێشوه‌خته مه‌نه‌فێسیان لێوه‌رده‌گرن، به‌ڵام وا له نزیكه‌ى یه‌كى ئه‌م مانگه‌وه مه‌نه‌فێس له هیچ كه‌س وه‌رناگرن و پێانراگه‌یاندوون به هیچ شێوه‌یه‌ك عومره ناكرێت".
پ ح ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)