کوردستانی

رێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی زیاددەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی زیاددەكرێت
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كار بۆ زیادكردنی رێژەی سەوزایی دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش بە نوسراوی رەسمیی ئەو پرۆژەیەیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە. 

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند''كاری لەپێشینەمان زیاتركردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگەیە لە شاری سلێمانی و دەورووبەری".
 
وتیشی"شارەوانیی سلێمانی پێشنیازی كردووە وەكو مەرجێك ، نزیكەی 25٪ی رووبەری هەر پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان سەوزایی بێت بۆئەوەی رێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی زیاتر ببێت".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"كۆمەڵێك پاركی زۆرمان لە شاری سلێمانی هەن كە نەمام و دارەكانیان بەرەو وشكبوون دەچوون، لەوانەش پاركی ئازادی كە لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیار دینارمان بۆ ژیاندنەوەی خەرجكردووە. 
ئ. پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان