کوردستانی
حەوت ئەندامی یەک خێزان لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران بۆ 7 کەس بەرزبووە ئەندامێکی تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سۆران رایدەگەیەنێت لە ئێستادا تەندروستی سەرجەم تووشبووەکان جێگیرە.
جەواد مەهدی، تیمی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە ناحیەی خەلیفان لە کۆی 76 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها یەک ئەنجامی یەکێک لەو پشکنینانە ئەرێنی بووە کە کچێکی تەمەن 22 ساڵە خوشکی ئەو تووشبووەی ناحیەی خەلیفانە کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر ئەمڕۆ 86 پشکنینی دیکە لە ناحیەی خەلیفان ئەنجام دراوە چاوەڕێ دەکەین ئەمشەو ئەنجامەکەی دەربچێت".
جەواد مەهدی ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە ناحیەی خەلیفان تاوەکو ئێستا 7 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کە سەرجەمیا ئەندامی یەک خێزانن".
لەبارەی دۆخی تەندروستییانەوە وتی "لە ئێستا تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و هیچییان لەژێر چاودێری وردا نین".