ئابووری

هۆكارى راگیرانى ترانزێتى نێوان ئێران و هه‌رێم ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى راگیرانى ترانزێتى نێوان ئێران و هه‌رێم ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

گومرگی ئێران لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، ترانزێتی کاڵا لە رێگای گومرگە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهۆی راگەیاندنی باجی نوێ بۆ بارهەڵگرەکان، راگیراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى گومرگی ئێران هاتووه‌ "بارهەڵگرەکان کە باریان بەرەو هەرێمی کوردستان دەبرد لە یاسای نوێدا دەبێت 15 هەزار دینار بە کۆمپانیایەکی تایبەت وەکو باج بدەن ئەوەش بۆ دەرکردنی بارنامە و ئەگەر ئەو باجە لە لایەن شۆفێری بارهەڵگرەکانەوە خەرج نەکرێت لایەنی دیکە رێگە بە تێپەڕینی بارهەڵگرەکان نادات".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پاش ئەم بڕیارە شۆفێرە ئێرانی و عیراقییەکان بڕیاریاندا خەرجکردنی 15 هەزار دینار وەکوو تێچووی دەرکردنی بارنامە قه‌بوڵ نەکەن و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ هیچ بارهەڵگرێکی عیراقی ناهاتوه‌تە ناو سنوورەکەوە و لە ئێستادا ترانزێتی کاڵا راگیراوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان