ئابووری

لیستى مووچه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستى مووچه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كرا

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لیستى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى به‌غدا كرا.

میدیاى نزیكى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "لیستى مووچه‌ى مانگى پێنجى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لیسته‌كه‌ى به‌بێ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ و تێیدا حكومه‌تى هه‌رێم داواى 970 ملیار دینارى كردووه‌".

نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌غدا پێویسته‌ هیچ بیانوێك بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌هێنێته‌وه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى خۆیدا بنێرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ بڕیارى دادگاى فیدراڵیی عیراقه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تا ئێستا به‌غدا مووچه‌ى مانگى چوارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌ناردووه‌.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی