ئابووری
كۆتایی به دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، په‌رله‌مانى عیراق به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى بڕیاریدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له نه‌فه‌قاتى فیعلى ده‌ربهێنرێت.
بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند "په‌رله‌مانى عیراقه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى دووشه‌ممه، بڕیارێكى له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دا".
وتیشى "به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى عیراق، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌فه‌قاتى فیعلى ده‌رهێنرا".
باسى له‌وه‌شكرد "خشته‌ى بودجه‌ى ساڵى 2024 په‌سه‌ندكراوه و له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه، به‌و پێیه چیتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دواناكه‌وێت".