ئابووری
بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم له جوتیاران دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، بڕى وه‌رگرتنى گه‌نمى ئه‌مساڵ بۆ جوتیارانى هه‌رێم دیاریكراوه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق، بڕى گه‌نمى وه‌رگیراوى بۆ ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان دیاریكردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانى رابردوو رێژه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له هه‌رێم زیاتربووه، بڕیاردراوه بڕى 700 هه‌زار تۆن گه‌نم له جوتیارانى هه‌رێم وه‌ربگیرێت".
وتیشى "له سبه‌ینێوه له شار و شارۆچكه‌كان ده‌ست ده‌كرێت به كردنه‌وه‌ى سایلۆكان و ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران".
وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه گه‌نمه له جوتیارانى هه‌رێم له‌كاتێكدایه، پیشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ زیاتر له دوو ملیۆن تۆن گه‌نم له هه‌رێم به‌رهه‌مهاتبێت.
ع،ه