ئابووری
خشتەکانى بودجە بۆ ئه‌مساڵ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانى عیراق، به‌مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى عیراقى، خشتەکانى بودجەى بۆ ساڵى 2024، ره‌وانه‌ى وەزارەتى داد و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق کرد، بۆ ئه‌وه‌ى بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە راگەیەندراوێكدا ئه‌مڕۆ 4ى حوزه‌یرنى 2024، راگەیاندنی په‌رله‌مانى عیراق بڵاویكرده‌وه "سەفوان بەشیر، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوبوونی رێوشوێنەكانی واژۆكردن و پەسەندكرنی خشتەكانی یاسای بودجەی ساڵی 2024ى راگەیاند و نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی داد و رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی".
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ رۆژی دووشەممە 3ی حوزەیران، په‌رله‌مانى عیراق دەنگیدا بە یاسای بودجەی فیدراڵیی بۆ ئه‌مساڵی 2024 و پەسەندیكرد.
پ ح ع