ئابووری
بانکی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتی بانکی رادەستی ههرێم کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی ھەرێم رایدهگهیهنێت "بانکی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتی بانکی رادەستی تیمی (هەژماری من) کرد، کە پێکھاتووه لە کارتی بانکی (368) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان".
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومهتى ھەرێمى كوردستان ئاشكرای كرد " ئەمڕۆ لەچوارچێوەی پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە رێگای پرۆژەی (ھەژماری من)، بانکی عیراقی بۆ بازرگانی (TBI) هەستا بە رادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی (ھەژماری من)، کە پێکھاتبوو لە کارتی بانکی (368) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان".
راشیگهیاند "حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا بانکی ناوبراوییان ھەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی (ھەژماری من) و لە ماوەی ھەفتەکانی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاکو بە زووترین کات بتوانێت کارتەکان رادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات".
روونیشیكردهوه "ھەر بەم بۆنەیەشەوە، ھیوادارین سەرجەم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن لە رێگەی ھەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە لە ئێستادا لە پڕۆژەی (ھەژماری من)دا بەردەستن".
پ ح ع