ئابووری

به‌ په‌سه‌ندكردنى خشته‌ى بودجه‌ وانه‌بێژان نائومێدكران"ته‌نها یه‌ك رێگه‌چاره‌ هه‌یه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ په‌سه‌ندكردنى خشته‌ى بودجه‌ وانه‌بێژان نائومێدكران"ته‌نها یه‌ك رێگه‌چاره‌ هه‌یه‌"

مه‌ودا میدیا-

خشته‌ى بودجه‌ى عیراق په‌سه‌ندكرا و پاره‌ زیادكراویش بۆ دامه‌زراندنى نوێ ته‌رخاننه‌كراوه‌، نوێنەری گشتیی وانەبێژانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت "ته‌نها یه‌ك رێگه‌چاره‌ هه‌یه‌ بۆ دامەزراندنی وانەبێژان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ سەرۆك وەزیرانی عیراق دەتوانێت پارە زیادبكات".

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2024، له‌ په‌رله‌مانى عیراق خشته‌ى بودجه‌ په‌سه‌ندكرا، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنى نوێ ته‌رخاننه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ى نائومێدكردنى مامۆستایانى وانه‌بێژ كه‌ ماوه‌ى نۆ ساڵه‌ به‌ چه‌ندین شێوه‌ و به‌ خۆپیشاندانى جۆراوجۆره‌وه‌ داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانى وانەبێژ لە هەرێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لە ناو خشتەی بودجە بە هیچ جۆرێک ناوی مامۆستایانی وانەبێژی تێدانییە، هیچ بڕە پارەیەک دیارینەکراوە بۆ ئەو توێژە، بەهیچ جۆرێک پارەدارکردنی بۆ وانەبێژان و پلەبەرزکردنەوە و گرێبەستەکان تێدانییە".

وتیشى "تەنها یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ئەویش ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مامۆستایانی وانەبێژ، بە ناو و زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق، وەزارەتی دارایی لەرێگەی خۆیەوە لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری عیراق وردبینی بکات، دوای ئەوە بنێردرێت بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق".

ئه‌وه‌شى وت "لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی عیراقدایە بەپێی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 کە دەسەڵاتی داوە بە ئەنجومەنی وەزیران و خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پارە زیاد بکات بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکانی هەرێم".

سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ش، عه‌لى ره‌ئوف، روونیكرده‌وه‌ "كه‌ بە رێکكەوتنی سیاسی، و بەچوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان