کوردستانی
دۆخێكى خراپ له رۆژئاواى كوردستان دروستبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاند،هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ ژێرخانەکان و ناوچە سڤیل نشینەکانى رۆژئاواى كوردستان درێژەی هەیە.
به‌پێى راپۆرتێكى چاودێرى مافى مرۆڤى سووریا "له شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان ئاوى خواردنه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سەدان منداڵ بە هۆی خواردنی ئاوی پیسەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
باس له‌وه‌شكراوه "مانۆڕی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان بە رێبەری ئەمه‌ریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات درێژەی هەیە".
هه‌روه‌ها "مانۆڕی هاوبەش و جیای هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە کوردییەکان درێژەی هەیە و گەڕان بەدوای داعشییەکانیش بەردەوامە".
ع،ه