ئابووری

مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ دابه‌ش ناكرێت

مەودا میدیا-

بەھۆی نەبوونی پارە لە بانک مووچە دابەشنەکراوە، و قەرەباڵەغییەکی زۆریش لەبەردەم بانک دروستبووە، سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت، تیمێک رۆیشتووە بۆ پارە و ھەرکات پارەکە گەشت، بەشەویش بێت مووچە دابەشدەکەن.

سەرچاوەیەک لە یەکێکە لە بانکەکانی ھەرێمی کوردستان تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا پارە لە بانکەکەیاندا نییە و ھیچ مووچەیەکیان دابەشنەکردووە".

وتیشی "تیمێک رۆیشتووە پارەکە بھێنێت، نازانن کەی پارەکەیان پێدەگات، بەڵام ھەرکات پارە گەشتە بانک، دەستدەکەن بەدابەشکردنی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر ئێوارەش پارە بگات، ئەوان راناوەستن و بە شەویش بێت مووچە دابەشدەکەن".

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی ھەرێم بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا پارە لە بانک نییە و مووچە دابەشنەکراوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan