ئابووری

هه‌رێم پڕكراوه‌ له‌ كاڵاى خراپ و نایاسایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێم پڕكراوه‌ له‌ كاڵاى خراپ و نایاسایی

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر شاندی حكومه‌تی هه‌رێمى ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ له‌ كێشه‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و هێنانی كاڵای قاچاخ و زیانگه‌یاندن به‌پرۆژه‌ ناوخۆییه‌كان و نیگه‌رانی عیراق له‌وباره‌وه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی رایگه‌یاند "چه‌ندینجار عیراق هه‌رێمی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌  له‌ هاورده‌كردنى كاڵای قاچاخ و نایاسایی، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ زیاتر له‌ 20 ده‌روازه‌ی نافەرمی هه‌یه‌ و هه‌موو كاڵایه‌كی لێوه‌ داخڵ ئه‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گومرگ و وه‌زاره‌تی داراییە".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌رێم ئه‌و كاڵایانه‌شی گومرگ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ خواروی عیراقه‌وه‌ و له‌مینای به‌سره‌وه‌ ده‌هێنران، هه‌روه‌ك چۆن ئاڵوگۆڕی كاڵا له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی سنوورداركراوه و پاره‌ له‌خاوه‌ن باره‌كان وه‌رده‌گرن، له‌به‌رامبه‌ردا عیراق بڕیاریدا چوار بازگه‌ی پشكنین و وردبینی گومرگی فیدڕاڵی دابنێت".

وتیشى "هه‌ریه‌ك له‌ خاڵی پشكنینی فایده‌ له‌نێوان موسڵ و دهۆك، خاڵی پشكنینی شێراوه‌ له‌نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر، خاڵی پشكنینی الكبان له‌ نێوان دیاله‌ و سلێمانی، خاڵی پشكنینی چیمه‌ن له‌نێوان كه‌ركوك و سلێمانی دانراون، ئه‌مانه‌ش له‌زیانی ئه‌و كارگه‌ و كێڵگه‌ ناوخۆییانه‌ن كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی عیراق ده‌كه‌ن".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan