ئابووری

نرخی گۆشت بە جێگیری مایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی گۆشت بە جێگیری مایەوە
مەودا میدیا-
سەرەڕای داواكاری زۆری هاوڵاتییان بۆ كڕینی گۆشتی سوور بەهۆی جەژنی قوربانەوە، بەڵام نرخی گۆشت هیچ بەرزبوونەوەیەكی بەخۆوە نەبینی لەو نرخەی كە پێشتر هەیبوو. 

عومەر محەمەد، خاوەنی یەكێك لە قەسابخانەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"هەرچەندە ئەمڕۆ داواكارییەكی زۆر هەبووە لە لایەن هاوڵاتییانەوە بۆ كڕینی گۆشت، بەلڵام نرخەكەی وەك رۆژانی رابردووە و هیچ كەم و زیادێكی نەكردووە". 

وتیشی" ئێستا كیلۆیەك گۆشتی بەرخ 22 هەزار دینارە كیلۆیەك گۆشتی گوێرەكەش 16 هەزار دینارە كە ئەوەش هەماننرخی رۆژانی رابردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"سەرەڕای دۆخی دارایی ناجێگیری هاوڵاتییان، بەڵام خواستی هاوڵاتییان بۆ كڕینی گۆشت زۆرە، كە ئەوەش بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوەیە و تا رادەیەك هاوڵاتییان ناچارن بیكڕن".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan