کوردستانی

ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى هه‌رێم رۆیشتوونه‌ته‌ ئێران بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى هه‌رێم رۆیشتوونه‌ته‌ ئێران بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ژماره‌ى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌ ماوه‌ى رۆژانى جه‌ژنى قورباندا به‌ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخدا تێپه‌ڕیوون زیاتره‌ له‌ 20 هه‌زار گه‌شتیار و لێپرسراوی راگەیاندنى ده‌روازه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "تاوه‌كو ئێستا نزیکەی 15 ھەزار گەشتیار له‌ ھەرێمی کوردستانەوە رۆیشتوون بۆ وڵاتى ئێران".

مەریوان کەریم، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "لەماوه‌ى ئه‌م سێ رۆژه‌ى جەژندا تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 20 ھەزار و 400 مامەڵەی ھاتن و رۆیشتنی گەشتیاران لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران تۆمارکراوە".

وتیشى "مامەڵەی رۆیشتنى گەشتیارانی ھەرێم  بۆ ئێران 14 ھەزار و 964 ھەزار بووه‌ و ئه‌وانه‌شى هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم پێنج ھەزار و 442 گەشتیار بووه‌".

مەریوان کەریم، روونیشیكرده‌وه‌ "ئەو گه‌شتیارانه‌ى هه‌رێم كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ئۆتۆمبێلی خۆیان گه‌شت بكه‌ن و تابلۆی نوێیان ھەیە دەتوانن ھەموو رۆژێک له‌ ھەفتەكه‌ گەشت بكه‌ن بۆ ئێران، وه‌ ئەوانه‌شى ئۆتۆمبێله‌كانیان تابلۆکانیان کۆنە، دەبێت چاوەڕێی رۆژانی دەوامی فه‌رمی فەرمانگەکانی ئێران بکەن، تاوه‌كو تابلۆی کاتی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان