تەندروستی

ته‌ندروستیی ئامارى رۆژانى جه‌ژنى قوربانى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌ندروستیی ئامارى رۆژانى جه‌ژنى قوربانى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، له‌ رۆژانی جەژنی قورباندا  20 منداڵ لەدایکبوون و 68 چارەخواز چارەسەر کراون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، ئامارەکانی رۆژانی جەژنی  خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ بەپێی ئامارەکان لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا 20 منداڵ لەسنووری چەمچەماڵ لەنەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان لەدایکبوون، کە هه‌شت کوڕ و 12 کچ بوون، لەو رێژەیەش 12 منداڵ بەنەشتەرگەری و هه‌شت منداڵیش بەشێوەی سرووشتی لەدایکبوون.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لەو ماوەیەدا 68 چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە و 44 پشکنین و شیکاری لەبەشی تاقیگە ئەنجامدراوە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، تەندروستیی چه‌مچه‌ماڵ سەرجەم ناوەندەکانی لە رۆژانی جەژنی قورباندا بە کراوەیی هێشتەوە و بڕیاریدابوو 24 کاتژمێر ناوەندە تەندروستییەکان کراوەبن بۆ خزمەتی هاوڵاتییان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan