کوردستانی

رێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی سەوزایی لە شاری سلێمانی لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا- 
لە سنوری شاری سلێمانی رێژەی سەوزایی لە ئاستێكی بەرزدایە و ساڵانەش لەلایەن بەشی باخچەكانی سلێمانییەوە نەمامی نوێ‌ دەڕوێنۆیت و رێژەی سەوزایی زیاتر دەكرێت.

عەلی حامید، وتەبێژی باخچەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند" لە ئێستادا لە ناو شاری سلێمانی 560 باخچەمان هەیە كە كۆی ئەو باخچانە سەوزن و رۆژانە خزمەت دەكرێن".

وتیشی"باخچەكانی هەر گەڕەكێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ستافی تایبەت بۆ خۆیان هەیە و جیایە لە ستافی گەڕەكێكی تر، ئەو ستافانەش رۆژانە خزمەتی باخچەكان دەكەن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ناتوانن وەكو رێژە دەستنیشانی بكەن كە رێژەی سەوزایی ئێستا لە شاری سلێمانی چەندە، چونكە ئەوە كارێكی ئاسان نییە، بەڵام بەپێی رێژە سەوزاییەی كە ئێستا هەیە دەتوانن بڵێن كە رێژەكە لە ئاستی ستانداردایە". 

باسی لەوەشكرد"هەموو ئەو باخچانەی ئەوان لێیان بەرپرسن سەوزن و هیچ باخچەیەكی حكومی لە شاری سلێمانیدا نییە كە سەوز نەبێت یان بێ خزمەتگوزاری بێت". 
ئ.پ  


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان