کوردستانی
گومانێك له لیستى هێزه ئه‌منییه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "گومان ده‌كرێت حكومه‌تى هه‌رێم، دامه‌زراندنى نوێى خستبێته نێو لیستى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه".
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و زانیارییانه‌ى كه پێشتر نه‌یخستووه‌ته ناو لیستى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، گومان ده‌كرێت دامه‌زراندنى نوێى خستبێته نێو لیسته‌كه‌وه".
وتیشى "یه‌كێك له‌و زانیارییانه‌ى كه نه‌یخستووه‌ته نێو لیستى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، رۆژى دامه‌زراندنه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "كه ئه‌و زانیارییه‌ى نه‌بێت، كه‌واته دامه‌زراندنى تازه‌یه و ویستوویه‌تى نه‌زاندرێت".
له ئێستادا به مه‌به‌ستى وردبینى كردن له لیستى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان، چه‌ند رۆژێكه وه‌فدێكى دیوانى چاودێریى دارایی عیراق له هه‌رێمى كوردستانن.
پ ح ع