ئابووری
لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌ده‌ست گه‌یشتووه و دواى وردبینى ره‌وانه‌ى به‌غداى ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لیستى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى دارایی و له‌م دوو رۆژه‌دا وردبینى ته‌واو ده‌بێت و هه‌فته‌ى داهاتوو ره‌وانه‌ى به‌غداى ده‌كه‌ین".
هه‌رچه‌نده له دوایین كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاردرا هه‌موو ده‌ى مانگێك لیستى مووچه بنێردرێته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ش بۆ 20 مانگ دواكه‌وت.
چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌تا زووتر لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت، وه‌زاره‌تى دارایی زووتر رێكاره‌كانى نادرنى مووچه ده‌گرێته‌به‌ر و پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".
ع