کوردستانی
ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى كه‌ركوك كۆ ده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له پاش دیاریكردنى ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك دانرا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، له ئێستا 20 رۆژێكى ماوه و حكومه‌ته‌كه‌ش پێكنه‌هێنراوه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكیش ده‌ڵێت "كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و له سه‌ر هه‌مان پرس ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
په‌روین فاتیح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا له سه‌ر پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى دانانى پارێزگار به به‌رده‌وامى له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كرێت".
وتیشى "هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ له كاتژمێر چوار به دواوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌درێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له ئێستادا هه‌وڵه‌كان له به‌غداش چڕتر بووه‌ته‌وه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتره پرسه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه".
پ ح ع