کوردستانی

بۆ ئه‌وانه‌ى داواى تابلۆى هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئه‌وانه‌ى داواى تابلۆى هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە داوای تابلۆی هەڵەبجەیان کردووە، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو تیروپشک دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە "ئەو ها وڵاتییانەی فۆرمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتوە بە هەردوو پیتی E F لەم ژمارانەی لای خوارەوە ئاگاداریان دەکەینەوە رۆژی یەکشەممە 28ی تەمموز، لە کاتژمێر 12:30 خولەك ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان، هاوکات ژمارەكان بریتین لە “E 5050 و F 23000″.

ئاماژە بەوەشکراوە "هەموو داواکارانی ژمارە ڕێکەکانی (10000 و 20000 و 30000 و 40000 و 50000 و 60000 و 70000 و 80000 و 90000 بە هەردوو پیتی E و F) هەمان رۆژ لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan