کوردستانی

پارتى ده‌چێته‌ سلێمانى و یه‌كێتیش قسه‌ى خۆى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى ده‌چێته‌ سلێمانى و یه‌كێتیش قسه‌ى خۆى كرد

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی سلێمانی ده‌كات و لەگەڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌.

دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كانمان بۆلاى لایه‌نه‌كان، ئەمڕۆ شاندی پارتی بەمەبەستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەكات".

وتیشى "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بینه‌وه‌ له‌باره‌ى زوو پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت".

به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتى ئاماده‌كاریی خۆى كردووه‌ بۆ هاتنى شاندى پارتى، پێشتریش رامانگه‌یاندووه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ شاندنى پارتى ده‌ڵێین كه‌ ده‌بێت هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ بین و رێگه‌ناده‌ین وه‌ك رابردوو ته‌نها به‌شداربین".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان