راپۆرت

دواكه‌وتنى مووچه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 60 رۆژ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواكه‌وتنى مووچه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 60 رۆژ

مه‌ودا میدیا-

دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 60 رۆژ و تا ئێستاش نه‌ به‌غدا پاره‌ى ناردووه‌ و نه‌ كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 دیاره‌.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر سه‌ره‌تاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى خراپ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد و ئاماده‌ نه‌بوو ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكات كه‌ بڕیاری دادگاى فیدراڵیی عیراقى له‌سه‌ر درابوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڕیاریان له‌سه‌ر دابوو.

گرفتى سه‌ره‌كى داوكه‌وتنى مووچه‌، نه‌بوونى ته‌وتین و پابه‌ندنه‌بوونه‌ به‌ بڕیاره‌كانى به‌غدا له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم، هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێكاره‌كانى لیستى مووچه‌ و بوونى ناوى دوباره‌ و ناوى نایاسایی و كه‌سانى بێ ناونیشان له‌ لیستى مووچه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت.

هۆكارێكى تر، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌ بۆ به‌غدا، چونكه‌ به‌پێى یاساى بودجه‌ و رێككه‌وتنه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت مانگانه‌ به‌شێكى داهاتى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق.

بێ باكى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و یاریكردن به‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌رانبه‌ر جێگیركردنى هه‌ژمارى من كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند بانكێكى سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ته‌.

غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانىى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ مانگى 12 نزیك ده‌بنه‌وه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هیچ ئاسۆیه‌ك نییه‌ بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ دڵنییایه‌وه‌ له‌ مانگى 12 ئه‌گه‌ر مووچه‌ى مانگى 10 وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ دوو مووچه‌ى ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت بكرێت یان هه‌ر دابه‌شنه‌كرێت".

وتیشى "له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم پێویسته‌ پابه‌ندى بڕیاره‌كان بێت و ئه‌و ئه‌ركه‌ى بۆى دیاركراوه‌ جێبه‌جێى بكات، له‌به‌رانبه‌ریشدا رێگه‌ نه‌دا به‌غدا به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران بكات".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیچ ئاسۆیه‌ك نییه‌ بۆ مووچه‌ى مانگى 11 و 12 و نازانرێت چى رووده‌دات".

ع


Qaiwan
Qaiwan