گێتی

ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراو شه‌ڕ وه‌ستا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراو شه‌ڕ وه‌ستا

مه‌ودا میدیا-

ئیسرائیل و حزبوڵڵاى لوبنانى ئاگر به‌ستیان راگه‌یاند و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ هه‌ردوو وڵات وه‌ستا.

ته‌له‌فزیۆنى جه‌زیرە له‌ زارى به‌رپرسه‌ باڵاكانى ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه‌ "ئیسرائیل به‌ زوویی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى نێوان لوبنان و وڵاته‌كه‌یان په‌سه‌ند ده‌كات".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ کەناڵی 12ى تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە زارى بەرپرسانی وڵاته‌كه‌یان رایگەیاند "شه‌وى رابردوو ئاگربڕی ئیسرائیل و لوبنان چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن و بە فه‌رمى راده‌گه‌یه‌ندرێت".

شه‌وى رابردوو ئیسرائیل هیچ هێرشێكى نه‌كرده‌ سه‌ر به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌وێكى ئارامى به‌ڕێكرد دواى چه‌ندین مانگ له‌ هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانى ئیسرائیل.

ع
Qaiwan
Qaiwan