کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە


مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو باس لە بابەتی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجـوومەنی وەزیران:

بڕگەی یەكەم: تاوتوێکردنی پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی راپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كه‌ لە رۆژانی 20 بۆ 21 ئەم مانگە لە عیراق و هەرێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكه‌ ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن.

بڕگەی سێیەم: پرۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ده‌خرێته‌ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان